AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢ ١٧:٢٣

قه‌لعه‌شاخانی:

حه‌وته‌مین پێشانگای گه‌وره‌ی کتێب له‌ کوردستان دەکرێتەوە/به‌شداری ۵۸۷ بڵاڤگه‌

حه‌وته‌مین پێشانگای گه‌وره‌ی کتێب له‌ کوردستان دەکرێتەوە/به‌شداری ۵۸۷ بڵاڤگه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ۱۳ی ڕه‌شه‌مێ حه‌وته‌مین پێشانگای کتێبی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، تاکوو ئێسته‌ش ۵۸۷ بڵاوڤگه‌ به‌شداریان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان به‌ مێهر وتی:  حه‌وته‌مین پێشانگای کتێبی کوردستان تاکوو ۱۸ی ڕه‌شه‌مێ درێژی ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌و زیادی کرد:  پێشانگاه‌که‌ له‌ شوێنی پێشانگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ ئه‌م پیشانگایه‌ کردووه‌. له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێرانیشه‌وه‌ به‌شداریان کردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ ۵۸۷ بڵاوڤگه‌ ناویان تۆمار کردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتی: ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ هاوکاری ڕێکخراوی پێشانگاکانی ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ هاوکات چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌م پێشانگایه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و که‌سایه‌تی ناسراو بانگهێشت ده‌کرێت و له‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌ چه‌ند بڵاوڤگه‌یه‌ک به‌شداری ده‌که‌ن.

قه‌لعه‌شاخانی وتی: بۆ کڕینی کتێبیش داشکانی ۲۰ له‌ سه‌د له‌ به‌رچاو گیراوه‌.

News ID 17054

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha